دوو هاووڵاتیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی، سزای 14 ساڵ به‌ندكردنیان به سه‌ردا سه‌پێنرا.
سزای 14 ساڵ به‌ندكردنیان به سه‌ردا سه‌پێنرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، له ڕاگه‌یانراوێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هاتووه، له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی نه‌وید رێبوار سه‌ید محه‌مه‌د و خالید سه‌ید محه‌مه‌د كه ئامۆزای یه‌كترن، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ وڵاته دژبه‌ره‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان سزای حه‌وت ساڵ به‌ندكردنیان به سه‌ردا سه‌پێنرا.
جێی باسه ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕۆژی شه‌موو دووی ئاب، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه گیرابوون. ڕێبوار سه‌ید محه‌مه‌د هه‌واڵنێری فه‌رمانداریی پیرانشار و ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامییه، پاش گرتنیان گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعاتی سوپای ورمێ، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پاش كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی نه‌غه‌ده و ئێسته له‌و گرتووخانه‌یه‌دان.