كچێكی پارێزگه‌ی دیوانییه‌ی باشووری عێراق، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵه‌وه چه‌قۆیه‌كی خواردووه و چووه‌ته ناو سكییه‌وه و چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئێسته ئازاری زۆری تووش بووه و به‌رده‌وام ڕشاوه‌ته‌وه، كاتێكیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه و پشكنینی تیشكی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه چه‌قۆیه‌ك له نێو سكیه‌تی.
پاش ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی دیوانییه‌ی فێركاری پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، د.عه‌لی سه‌لام غانمی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كچه‌كه كرد و توانرا به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌ركارییه‌كه ئه‌نجام بدرێ و چه‌قۆكه له سكی ئه‌و كچه ده‌ربهێنرێت، ئێسته‌یش ته‌ندروستی جێگیره و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆی نییه.
د.عه‌لی سه‌لام غانمی له‌وباره‌وه
گوتی، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكنین و شیكارییه‌كانمان بۆ دۆخی ته‌ندروستی كچه‌كه ئه‌نجام دا، له ڕێی پشكنینی بچووكی كردنه‌وه‌ی سك، توانیمان بگه‌ین به چه‌قۆكه و بیهێنینه ده‌ره‌وه و ژیانی ئه‌و كچه ڕزگار بكه‌ین.
تا ئێسته نازانرێ هۆی قووتدانی ئه‌و چه‌قۆ ئاسنین و درێژه له‌لایه‌ن ئه‌و كچه‌وه چییه و میداكانی عێراقیش باسیان لێوه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ حاڵه‌تێكی نائاسایییه و چۆن ئه‌و كچه توانیویه‌تی ئه‌و چه‌قۆ درێژه قووت بدات، ئه‌مه بووه‌ته پرسیارێك گه‌نجان و عێراقییه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یكه‌ن.