كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ چه‌ندان كاروانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به نهێنی بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی حزبوڵا ڕه‌وانه‌ی لبنان كردووه و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، قه‌ته‌ڕ به‌م كارانه‌ی ژیانی 10 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵه‌كه لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی بواری فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك "جیسون جی" كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به پرۆسه نهێنییه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی قه‌ته‌ڕ به چه‌ك كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی قه‌ته‌ڕ، چه‌ندان كاروانی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ڕاده‌ستی حزبوڵای لبنانی كردووه.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست ئه‌و لێكۆڵه‌ره كه‌وتوون دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌ندامه‌كه‌ی خێزانی شاهانه‌ی قه‌ته‌ڕ له 2017ه‌وه به نهێنی ده‌ستی به‌و كاره كردووه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان پاره‌دار ده‌كات.
ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه چه‌ندان كاروانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به حزبوڵای لبنانی داوه
كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی، باڵوێزی قه‌ته‌ڕ له برۆكسل و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، عه‌بدولره‌حمان بن محه‌مه‌د خه‌لیفی له‌گه‌ڵ جیسون جی كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ و دانوستاندن و بڕی 750 هه‌زار یۆرۆی خستووه‌ته به‌رده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه ئاشكرا نه‌كات، به نهێنی بمێنێته‌وه و كه‌س نه‌زانێت كه قه‌ته‌ڕ حزبوڵای لبنانی پڕ چه‌ك ده‌كات.
جیسون جی كه ناوێكی خوازراوه و له ترسی فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ته‌ڕ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆ فۆكس نیوز دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌وه ناشارێته‌وه، پێویسته قه‌ته‌ڕ له پاره‌داركردنی تیرۆریستان بوه‌ستێنرێ، هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئێسته ده‌وحه وه‌ك سێوێكی تێكچوو و خراپبووی لێهاتووه و پێویسته له سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بخرێته ده‌ره‌وه.