له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی عێراقی له گوندی "مه‌تیبیجه"، دوو سه‌ربازی سوپای عێراق ده‌كوژرێن و سێی تریش بریندار ده‌بن.
پێنج سه‌رباز بوونه‌ته قوربانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕای گه‌یاندووه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی عێراق له گوندی "مه‌تیبیجه"، به‌و هۆیه‌وه پێنج سه‌رباز بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری داعشه‌وه بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین له گوندی مه‌تیبیجه".
شایانی باسه دوێنێ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پێگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی داعشیان له چیای حه‌مرین و له سنووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك بۆردمان كردووه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌یش چوار چه‌كدار كوژراون، ئه‌مڕۆ وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌یان كردووه.