به‌پێی نوێترین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته له شاره‌كه‌دا زیاتر له 85 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با به‌ستراوه.
كۆمپانیای پێوه‌ندیدار به‌رده‌وامه له كاركردن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "تا ئێسته له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له 85 هه‌زار پێوه‌ر دانراوه و كۆمپانیای پێوه‌ندیداریش به‌رده‌وامه له كاركردن و به‌ستنی پێوه‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كۆتا كاری ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب بوو له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری، به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با.
شایانی باسه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با یه‌كێك له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2019 ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه پاڵه‌په‌ستۆكانی سه‌ر كاره‌با له پارێزگاكان كه‌م ده‌بێته‌وه.