مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پرسه نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی جه‌لیل گادانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرینی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مامۆستا جه‌لیل گادانی -م بیست.
" پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌م، هیوادارم خوای مه‌زن، گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش به كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت".
جەلیل گادانی، یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە چەندین دەیە بەرپرسیارییەتی جیاوازی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان بەدەستەوە بووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.