مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان په‌یامێكی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه "به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك سلێمان، كوڕه‌گه‌وره‌ی تێكۆشه‌ری دێرین خالید ئاژگه‌ییم پێ گه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ماڵباته به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌یدا داوای كردووه كه خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش ببه‌خشێت.