بەپێی پێشبینی مێژووناسێكی ئەمەریكی كە لە دەیەی هەشتای زاینییەوە سەرجەم پێشبینییەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەدی هاتوون، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ دەدۆڕێنێت و بایدن دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا.
ئالێن لیچمەن مێژووناس و مامۆستای زانكۆ بۆ كەناڵی NBC پێشبینییەكەی كردووە و لە ساڵی 1984ەوە سەرجەم پێشبینییەكانی راست دەرچوون.
بەگوێرەی
شەفەقنا، ئەو باسی لەوە كردووە دەنگدەرانی ئەمەریكا فریوی ئەو كەمپێنانە ناخۆن كە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا بەگەڕ خراون و راپرسییەكانیش هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نابێت.
لیچمەن بۆ ئەو پێشبینییەی پشتی بە 13 توێژینەوەی جیاواز لەسەر كلیلەكانی گەیشتن بە كۆشكی سپی بەستووە، رابردوو و ئەزموونی هەردوو كەسایەتیی دۆناڵد ترەمپ پاڵێوراوی كۆماریخوازەكان و جۆ بایدن پاڵێوراوی دیموكراتەكانی هەڵسەنگاندووە. هەروەها باسی لەوە كردووە كۆرۆنا گورزێكی زۆر خراپی لە ئابووری ئەمەریكا داوە.
هێشتا 100 رۆژی ماوە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەمەریكا
هێشتا 100 رۆژی ماوە تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەمەریكا و راپرسییەكانیش باس لە بردنەوەی جۆ بایدن دەكەن، هەرچەندە لە هەڵبژاردنی 2016ـەشدا بە گوێرەی راپرسییەكان، دەبوو هیلاری كلینتن دەربچێت، بەڵام دواجار ترەمپ بردیەوە.