لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی مانگی ڕابردووی خۆی بڵاو كرده‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، 64 شوێنیان داخستووه.
به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی كار و چالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، له یه‌ك تا 31ی ته‌مووز لیژنه‌كان سه‌ردانی پێنج هه‌زار و 226 دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه، پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه كردووه كه هاووڵاتییان رۆژانه به‌كاریان ده‌هێنن.
له مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كان سه‌رپێچییان له 356 شوێن تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها 306 شوێنی كاركردن ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و ڕێنوێنییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی، 64 شوێنیان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له سه‌رپێچیكردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی 72 شوێنیشیان ڕووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا به‌بڕی 47 تۆن 858 كیلۆگرام كاڵا و شمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوویان له‌ناو بردووه، كۆی گشتی پاره‌ی پێبژێردراویش بریتییه له 11 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
سۆران غه‌فوور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای مادی ده‌درێت، له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی، شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبوونیشی له سه‌رپێچی، شوێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.