ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆكه‌ی سه‌یدسادق بڵاو كرایه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ڤیدیۆیه‌ك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید شه‌وكه‌وت" بڵاو كرایه‌وه كه خواردنه‌وه كهولییه‌كان بردراوه‌ته ژووره‌وه و وه‌ك هۆتێل مامه‌ڵه لهكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و قایمقامییه‌تی سه‌یدسادق ڕاده‌سپێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له گرته‌ڤیدیۆیه‌كی ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی (شه‌هید شه‌وكه‌ت).
دووپاتیشی كرده‌وه كه دوای لێكۆڵینه‌وه هه‌موو ڕێككارێكی یاسایی پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره گرته‌ی ڤیدیۆی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تۆمار بكرێ كه خواردنه‌وه ببردرێته ژووره‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپات ده‌كاته‌وه كه كهمتهرخهمانی ئه‌و كاره سزا ده‌درێن.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی