سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی سلێمان خالید ئاژگه‌یی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاراسته‌ی دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ـ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كراوه و تیایدا هاتووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی برای گه‌وره‌تان، سلێمان خالید ئاژگه‌ییمان پێگه‌ییشت.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت، سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی ماڵباته تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، له خوای گه‌وره داواكارم گیانی كاك سلێمان بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و ئۆقره‌یی و ئارامییش به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت" .