سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوای 11 ڕۆژ تووشبوونی به كۆرۆنا داوا ده‌كات هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بپارێزن و دووپات ده‌كاته‌وه كه "كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، 11 ڕۆژه تووشی كۆرۆنا بووم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تۆزێك له ڕۆژانی ڕابردوو باشترم له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ره پزیكشتییه‌كان وه‌رده‌گرم.
تا تووشی په‌تاكه نه‌بن نازانن چه‌نده به ئازاره
ڕوونیشی كرده‌وه كه كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه. وه‌ك خۆی گوتی" له‌ماوه‌ی ئه‌و 11 ڕۆژه‌دا ده‌یان جار به‌هۆی كۆرۆناوه مردووم و ژیامه‌وه".
هه‌روه‌ك داوایش ده‌كات هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بپارێزن، چونكه تا تووشی په‌تاكه نه‌بن نازانن چه‌نده به ئازاره.
عه‌لی ِڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره و له‌ماوه‌ی ڕابردوو شانبه‌شانی پارێزگاری هه‌ولێر له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌شدار بووه.