ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای ده‌یگه‌یه‌نێت كه ئه‌و ئاماره‌ی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه جێی متمانه‌ی هه‌مووان نییه و خه‌ڵكی هه‌موو تووشی كۆرۆنا ده‌بن و ناچنه نه‌خۆشخانه‌كان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ته‌ندروستی سلێمانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له جاران راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به وه‌رنه‌گرتنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌وه هه‌یه.
پێویسته له‌پاڵ ئه‌و ئاماره ڕێژه كه‌مه‌ی كه ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه میكانیزمی خۆپارێزیشی له‌گه‌ڵ بێ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌و ئامارانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێ مه‌رج نییه جێی متمانه‌ی هه‌مووان بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، پێویسته له‌پاڵ ئه‌و ئاماره ڕێژه كه‌مه‌ی كه ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه میكانیزمی خۆپارێزیشی له‌گه‌ڵ بێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی له خۆپارێزی سارد نه‌بنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئێسته ساردبوونه‌وه‌ی به خۆپارێزی خه‌ڵكی دیاره و نمونه‌ی ئه‌وه‌یشی هێنایه‌وه كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له پرسه‌ی كه‌سێك بووه كه پێشتر كۆرۆنای بووه، به‌ڵام كه‌م له‌وانه‌ی ئاماده‌بوون خۆپارێزیان كردووه.
هۆشیار ئیسماعیل باسی له‌وه كرد كه له سلێمانی زۆربه‌ی خه‌ڵك تووشی كۆرۆنا ده‌بن و ناچنه نه‌خۆشخانه‌كان و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره بێ كه لای ته‌ندروستی هه‌یه.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه بووه قوربانی كۆرۆنا و له‌ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و مردن له‌و شاره بووه.