لە سەرچاوەیەکی ناوخۆی کۆمپانیای جیپ ئاشکرا کراوە کە کۆمپانیاکە کار لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت دەکات بۆ یادی دامەزراندنی 80 ساڵەی.
شارەزایان لە ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئاشکرایان کردووە کە بۆ یادی دامەزراندنی 80 ساڵەی جیپ کار لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی دەکەن کە لە جۆری گلادیاتۆرە و ساڵە داهاتوو کۆمپانیاکە بە فەرمی دەیخاتە بازاڕەوە.
جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووتر دیزاینەکەی بەتەواوەتی دەگۆڕن
کۆمپانیاکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە ئەم ئۆتۆمبێلە بەشێوازێکی تایبەت دروست دەکرێت و جیاواز لە بەرهەمەکانی تر شێوەیەکی جیاوازی دەبێ واتە دیزاینەکەی بەتەواوەتی دەگۆڕن، ئەمەیش بەبۆنەی ئەوەی کە یادی 80 ساڵەی دامەزراندی جیپە.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.