ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له گوندێكی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین، كه یه‌كێكه له ناوچه داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق، به‌وهۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سێی تریش برینداربوون.
ته‌لعه‌ت ڕه‌فعه‌ت ئه‌فسه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته له گوندی شیرێك له نێوان شارۆكه‌ی خانه‌قین و كه‌لار شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی پێكرد.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه به په‌له سێ سه‌ربازی سوپای عێراق به برینداری گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین، تا چاره‌سه‌ری به په‌له‌یان بۆ بكرێت، هاوكات ته‌رمی سه‌ربازێكی تریش هێنراوه‌ته خانه‌قین.
سێ سه‌ربازی عێراق بریندارن و یه‌كێكیش كوژراوه
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی كوڵه‌جۆ له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، خه‌ڵكی گوندی شیریك له ترسی ته‌قه‌ی هه‌ردوولا له ماڵه‌كانیان ده‌رناچن و له دۆخێكی زۆر خراپدان، هه‌رچه‌نده سوپای عێراق به چڕی خه‌ریكی گولـله‌بارانكردنی تیرۆریستانه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌یان تێك بشكێنن، به‌ڵام تیرۆریستان به پلانی ورده‌وه هێرشه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه و ته‌قه تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.