وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دار سنه‌وبه‌رانه‌ی سووتابوون، به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی ده‌یان ساڵی فه‌رمانبه‌رانی دارستانه، ده‌بێت بكه‌رانی سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه له‌باره‌ی ڤیدیۆی سووتانی دار سنه‌وبه‌ره‌كانی شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵووجه‌ی سلێمانی كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوو بڵاو كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه هۆكاره‌كه‌ی بریتییه له چه‌ند خاڵێك، یه‌كه‌م پێشتر چه‌ندان جار هه‌وڵ دراوه ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت به پڕۆژه، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان لاری نه‌بوونی نه‌داوه، چونكه ئه‌م دار سنه‌وبه‌رانه، سیمایه‌كی جوان و ژینگه‌یان به‌خشیوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ناكرێ دره‌خت ببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كه‌ی پڕۆژه بكرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، دووه‌م ئه‌م دار سنه‌وبه‌رانه به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی ده‌یان ساڵی فه‌رمانبه‌رانی دارستانه. سێیه‌م ئێسته ئه‌م دار سنه‌وبه‌رانه"ئه‌م ناوچه‌یه" كه‌وتووه‌ته ناو سنووری شاره‌وانی تاسڵووجه و راپه‌ڕین.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پڕۆژه‌ی پاراستنی دارستانه‌كانی ئاماده كردووه
له خاڵی چواره‌میشدا "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌چه‌ند رۆژی رابردوو رووی داوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری و دارستان و پاوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان له به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان، بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست".
له خاڵی پێنجه‌مدا ئاماژه به‌وه كراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پڕۆژه‌ی پاراستنی دارستانه‌كانی ئاماده كردووه، پڕۆژه كه له قۆناغی پهسندكردندایه تا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه دارستانه‌كان بپارێزرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێت، "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی هه‌وڵ و ماندوونی خه‌مخۆران و چالاكانی ژینگه ده‌كه‌ین كه له‌رێی خۆیان هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌م دره‌ختانه و سه‌رجه‌م دارستانه‌كان ده‌ده‌ن، پێویسته بكه‌رانی ده‌ستنیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن، ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی پێوهندیداریمان هاوكار و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنیان".