له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشتردا چه‌ندان ئۆتۆمبێل له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان گڕیان گرت و سووتان، ئه‌مه‌یش هۆكاری میكانیكی خۆی هه‌یه كه وای كردووه ئه‌م گڕگرتنه ڕوو بدات و ئۆتۆمبێله‌كه بسووتێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ختیار عه‌بدولخالق فیته‌ر له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكور بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ گڕگرتنی ئۆتۆمبێل خراپی كوالێتی ''فیت په‌مپه''، چونكه فیت په‌مپ پێوه‌ندیی سه‌ره‌كی هه‌یه به ئاگری ئۆتۆمبێل و سووتانی سووته‌مه‌نی له به‌شه‌كه‌یدا، به‌ڵام خراپی یان بێ كوالێتی فیت په‌مپ واده‌كات به‌شه‌كه بتوێنێتەوە و ڕاسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه گڕ بگرێت.
زیاتر گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م پله‌ی گه‌رمی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی گڕگرتن و سووتانی ئۆتۆمبێل، له‌لایه‌كی تریش سووته‌مه‌نی خراپیش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل، به‌ڵام ئه‌مه‌یش هه‌ر پێوه‌ندی به فیت په‌مپه‌وه هه‌یه و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ فیت په‌مپ، له‌و به‌شه به‌ته‌واوه‌تی سووته‌مه‌نییه‌كه كۆنترۆڵ ناكات و وا ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی به‌شه‌كه بسووتێت، كه ئه‌مه‌یش هۆكاره بۆ گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.
سەرەکیترین هۆکار بۆ گڕگرتنی ئۆتۆمبێل خراپی کوالێتی فیت پەمپە
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، كاره‌بایی ئۆتۆمبێلیش پێوه‌ندی به‌م سووتانه‌وه هه‌یه، چونكه دروستبوونی كێشه‌یه‌ك له كاره‌بای ئۆتۆمبێل كاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆربه‌ی جار شۆرت دروست بكات كه ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گڕگرتن.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشتردا له پارێزگاكانی كوردستان به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی فیت په‌مپ و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك گڕیان گرت و شاره‌زایانیش ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بێ كوالێتی جۆری فیت په‌مپ و كێشه‌ی جیاجیای ئۆتۆمبێل.