ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەران نابێت موزایەدە لەلایەن هیچ حزب و كەسێكەوە بكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 21ـی تشرینی دووەم، مەسعوود حەیدەر ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیوویەتی، بەپێی مادەی 117 و 121 ی دەستووری عێراق قەوارەی هەرێم و دەسەڵاتەكانی دیاری كراوە و حكوومەتی فیدراڵی لە رێی حكوومەتی هەرێمەوە مامەڵەی كارگێڕی و دارایی لەگەڵ مووچەخۆری هەرێمی كوردستان دەكات.
نابێ موزایەد بەم بابەتەوە لەلایەن هیچ حزب و كەسێكەوە بۆ ئامانجی سیاسی بكرێت
ئەندامەكەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، نابێ موزایەد بەم بابەتەوە لەلایەن هیچ حزب و كەسێكەوە بۆ ئامانجی سیاسی بكرێت، بەڵكو دەبێ هەموو تواناكان یەك بخرێن بۆ ئەوەی ئەو 320 ملیار دینارە مانگانە تا پەسەندكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 خەرج بكرێت.
ڕوونی كردووەتەوە، لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە هەر قسەیەك بكرێت تەنها بۆ موزایەدات و ئامانجی سیاسی حزبی و تایبەتییە.