كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەگەری لافاو لە سنووری گەرمیان و باشووری سلێمانی هەیە، ئەوەیش بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ئەمڕۆ سنوورەكە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 21ـی تشرینی دووەم، بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"یان ڕاگەیاند، شەپۆلێكی باران سنووری گەرمیان و سلێمانی دەگرێتەوە.
ئەگەری لافاو لە باشووری سلێمانی و سنووری گەرمیان هەیە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانەكە دەست پێ دەكات
باسی لەوەش كرد، بڕی بارانەکە زۆر و بەلێزمەیە و ئەگەری لافاو لە باشووری سلێمانی و سنووری گەرمیان هەیە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانەكە دەست پێ دەكات.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و نزمبوونەوەیش لە پلەكانی گەرما ڕووی داوە.
هەرێمی كوردستان بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور كاریگەرە، ساڵانە ڕێژەیەكی زۆری باران لێ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرێكی زۆر دەبارێت.