ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق یاسای قه‌رزی په‌سه‌ند كرد، خشته‌یه‌كی دانا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌جبه‌ی سێیه‌می پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاسای قه‌رزی په‌سه‌ند كرد، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه بڕێك له‌و پاره‌یه بۆ پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بێت.
ڕوونی كرده‌وه، بڕیاره خشته‌یه‌ك دابنرێت و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه دیاری ده‌كه‌ن كه ھه‌ر پارێزگایه‌ك چه‌ند پاره‌ی له وه‌جبه‌ی سێیه‌م بۆ خه‌رج بكرێت.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس گوتی، خه‌رجكردنی وه‌جبه‌ی سێیه‌می پاره‌ی جووتیاران بۆ عێراق و ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، تا ئێسته دوو وه‌جبه‌یان دابه‌ش كردووه و ئێسته خه‌ریكه وه‌جبه‌ی سێیه‌م دابه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه، له‌و قه‌رزه‌ی كردوویه‌تی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ئه‌مساڵ بدات، ھه‌ر كاتێكیش خشته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕاگه‌ینرا ئه‌وكات دیار ده‌بێت پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان كراوه چه‌ند ده‌بێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم