بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌وه‌ی ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو كردمان، ته‌نیا دانانی ستراتیجی بودجه‌ی سێ ساڵی داھاتوو بوو، بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی سالی داھاتوو شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی به‌غدامان كردووه و ستراتیجی بودجه‌ی سێ ساڵی داھاتوومان داڕشت، له‌سه‌ر پشكی ھه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنمان نه‌كرد، چونكه بۆ رێككه‌وتن پێویسته ھه‌ردوو حكوومه‌تی ھه‌رێم و به‌غدا بڕیار بده‌ن.
زاگرۆس فه‌تاح ڕوونی كرده‌وه، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو، بڕیاره شاندێكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه تا مانگێكی تر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم