کاری گەورەترین پڕۆژەی گەنجینە لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی بەرەو كۆتایی دەڕوات

:: PM:01:30:21/11/2020 ‌
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەورەترین پڕۆژەی دروستكردنی گەنجینەی دەست پێ كرد و ئێستە كارەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا هاتووە، گەورەترین پڕۆژەی دروستكردنی گەنجینە دەستی پێ كرد و ئێستە كارەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات.

بریتییە لە دروستكردنی 586 كۆگای هاوچەرخ بە ڕووبەری جیاواز 
باس لەوەش كراوە، پڕۆژەی گەنجینەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بریتییە لە دروستكردنی 586 كۆگای هاوچەرخ بە ڕووبەری جیاواز، پڕۆژەكە لەسەر 400 دۆنم زەوی لە سلێمانی لە نزیك گوندی ژاڵەی سەروو جێبەجێ دەكرێت.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو پڕۆژەیە دابەش بووە بەسەر چەند زۆنێكدا، لە دروستكردنی پڕۆژەكەدا هەموو ستاندار و پێوەرێكی جیهانی تێدا ڕەچاو دەكرێت، لە ئێستە دا كاركردن تێیدا بەردەوامە.




وشە - رامیار جەواد