كتێبی "ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته هه‌م"ی كوردۆ شابان نووسه‌ر و وه‌رگێڕ كه له‌لایه‌ن ماڵی وه‌فایی چاپ كراوه، بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، كتێبی "ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته هه‌م"ی كوردۆ شابان نووسه‌ر و وه‌رگێڕ بڵاو كرایه‌وه، ئێسته له ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر و خانه‌ی هه‌مان ده‌زگا له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی سلێمانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كوردۆ شابان نووسه‌ری كتێبی "ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته هه‌م"، له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ هاندان بۆ خوێندنه‌وه، خۆم وه‌ك نووسه‌ری كتێبه‌كه، له هه‌ر جارێكدا كه پێیدا ده‌چوومه‌وه تا بێ هه‌ڵه بگاته چاپخانه، زیاتر پێی سه‌رسام ده‌بووم كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره وه‌ك نووسه‌ر، به هه‌مان چاوی خوێنه‌ر تامه‌زرۆی كتێبه‌كه‌م بم.
ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر هاندان بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كتێب نووسراوه، نووسه‌ر ده‌ڵێ: كتێب له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆرن و به‌رده‌وام ده‌نووسرێن، به‌ڵام سه‌رنجم داوه، هه‌ر خۆی ئه‌و كتێبانه هێنده ڕێنوێنی و یاسایان تێدایه، ئه‌وه‌نده‌ی تر له كتێب دوورت ده‌خه‌نه‌وه. هه‌ندێكیان ناچارت ده‌كات ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی لاپه‌ڕه بخوێنیته‌وه، كاتێك ده‌رفه‌ته‌كانی ڕۆژ ناگونجێ، ئیدی بێزار ده‌بیت و به‌ته‌واوی لێی ده‌تۆرێی.
كوردۆ شابان ڕوونی كرده‌وه، كتێبی "ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته هه‌م" نه‌هاتووه وه‌ك كه‌ته‌لۆگی ڕێجیم، كۆنتڕۆڵی كاته‌كانت بۆ خوێندنه‌وه بكات، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی كه‌سانی جیهانی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه، دانانی ڕسته ناوداره‌كانی نووسه‌رانی گه‌وره له‌سه‌ر مه‌زنیی خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی تایبه‌تیی خۆم، وات لێ ده‌كه‌ن بیر له خوێندنه‌وه بكه‌یته‌وه. واته ئه‌م كتێبه‌ی من، فێری خولیابوونت ده‌كات، نه‌ك به‌رنامه‌ڕێژی.
نووسه‌ری كتێبی "ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته هه‌م" كه پێشنیازی كۆمه‌ڵێك كتێبی باشی له‌سه‌ر ڕۆمان، فه‌لسه‌فه، مێژوو و بواری تر تێدایه، گوتی: هیوادارم ئامانجه‌كه‌م كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خوێندنه‌وه، له‌ڕێی ئه‌م كتێبه‌وه پێكابێت.
لە ماوەی ڕابردوو، کوردۆ شابان چاپی دووەمی کتێبی "ڕاستنووسی"ـی بڵاو کردەوە کە یه‌كه‌م به‌رهه‌مه له مێژووی كورددا، به‌جارێ هه‌رسێ جومگه‌كه‌ی نووسین كه بریتین له ڕێنووس، ڕێزمان و خاڵبه‌ندیی بە کورتی و پوختی له‌خۆ گرتووە، یەکێکە لە پڕفرۆش‌ترین کتێبەکانی ئەمساڵ و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو خوێنەر و نووسەراندا دروست کرد.