عه‌مار حه‌كیم رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێكی ستراتیجی هه‌یه بۆ شكست پێهێنانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق. هۆشداری ده‌داته لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌ڵێ، "ده‌یانه‌وێ به ناوی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵك سارد بكه‌نه‌وه له به‌شداریكردن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر تویتێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى به هه‌وڵێكی ستراتیجی ده‌كات "بۆ شكست پێهێنانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته".
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌موار كردووه و دابه‌شی كرد به‌سه‌ر 83ی بازنه
له تویته‌ر عه‌مار حه‌كیم نووسیویه‌تی، "هه‌ندێك هێزی سیاسی به ستراتیجی كار ده‌كه‌ن بۆ شكست پێهێنانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی له عێراق".
ئه‌وه له كاتێكدایه بڕیار وایه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌موار كردووه و دابه‌شی كرد به‌سه‌ر 83ی بازنه. سیستمی فره‌بازنه‌ی پێڕه‌و ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه روونی كردوه‌ته‌وه، "هه‌ندێك بانگه‌شه هه‌یه گوایه ساخته‌كاری ده‌ستی پێ كردووه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك سارد بكه‌نه‌وه له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن".
ئه‌و نووسینه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌كاتێكدایه له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌و هه‌واڵه به‌رده‌وام باس ده‌كرێ، زۆریش پێیان وایه "هه‌ڵبژاردن له عێراق دوا ده‌خرێ".