نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان باییز، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزی برایان، سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و ماڵباته‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و سێبووری هه‌مووان بداته‌وه. لای خۆیه‌و ئه‌رسه‌لان باییز سوپاسی پێوه‌ندی و هاوخه‌میی به‌ڕێزیانی له‌م كۆسته‌یاندا كرد.