شه‌وی حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی ئه‌م مانگه كۆماری ئیسلامی ئێران له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی 22 مووشه‌كی به ئاراسته‌ی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌یش فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی كه‌وته خواره‌وه، كه ئێسته به بڕوای شاره‌زایان بووه‌ته ناونیشان و یارییه‌كی نوێی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران.
فڕۆكه‌كه دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی له تاران، به دووری حه‌وت كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌كه و له ئاسمانی تاران كه‌وته خواره‌وه، 176 سه‌رنشینی تێدا بوو و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست دا كه له نێویان دا هاووڵاتییانی كه‌نه‌دی و ئێران و ئه‌فغانی بوونی هه‌بوو، هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تا ئێسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تاران ئه‌مه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئه‌و تۆمه‌تانه كۆتاییان پێ بێ و جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن، داوایش ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه پێك بهێنرێت و بگه‌ن به ئه‌نجامه ڕاستییه‌كه، كه فڕۆكه‌كه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، نه‌ك مووشه‌ك.
دوای ڕووداوه‌كه حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر زیلینسكی كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه فڕۆكه‌كه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، كه‌چی دوێنی هه‌ینی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا زانیاری ورد و به‌ڵگه‌ی پێویستیان به كیڤ داوه، كه تێیدا پشتراستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته به‌هۆی مووشه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی میدیاكانی ڕۆژئاوا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ گورز و ئاگرێكی گه‌وره له ئاسمانه‌وه له فڕۆكه‌كه به‌رده‌بێت، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه مووشه‌كه به‌ری كه‌وتووه، هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه به‌هۆی ته‌كنیكی تووشی كێشه بوو بێ، بۆچی به‌مشێوه‌یه سووتاوه و تێكشكاوه، بۆچی تیمی فڕۆكه‌وانی هیچ په‌یامێكیان نه‌ناردووه و داوای به‌هاناوه‌چوونیان نه‌كردووه، كاتێك فڕۆكه تووشی كێشه ده‌بێ له ئاسمانه‌وه، تا ماوه‌ی كه‌وتنی بۆ سه‌ر زه‌وی، مه‌ودایه‌كی كه‌م نییه و فڕۆكه‌وانه‌كان به ئاسایی پێوه‌ندی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌یام ده‌نێرن، تا به‌هانایانه‌وه بچن و لۆكه‌یشنی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی بگه‌نه شوێنه‌كه و ژیانی سه‌رنشینان ڕزگار بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و فڕۆكه‌یه هیچ په‌یامێكی له‌وشێوه‌یه‌ی ئاراسته نه‌كردووه.
تاران و واشنتن كار له‌سه‌ر كێشكردنی ڕای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ بۆچوونه‌كانیان ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ته‌نیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان گومانیان خسته سه‌ر كه‌وتنی فڕۆكه‌كه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی مووشه‌ك بووه، به‌ڵام وڵاتانی دنیا هێنده باوه‌ڕیان نه‌كرد، چونكه به ڕوونی ئه‌وه‌یان له پێش چاو بوو، كه ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ململانێی توندن، ڕه‌نگه ئه‌مه تۆمه‌ت بێ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه، كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی جه‌ستن ترۆدۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دایش دووپاتی له‌و زانیارییانه كرده‌وه، ئیتر وڵاتان گومانه‌كانیان لا بووه‌ته باوه‌ڕ، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و چه‌ندان وڵات سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ تاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوای كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بكرێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شاندێكی لێكۆڵه‌ران دروست ده‌كرێن، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش داوایان له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاست ده‌كه‌ن و فڕۆكه‌كه به‌هۆی ته‌كنیكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، پێویسته ده‌قی تۆماری سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌كه بۆ هه‌موو دنیا ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام ئێران به توندی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌كه به ئاسانی ناخاته به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌مه‌یش گومانه‌كانی زۆرتر كرد، باوه‌ڕی زیاتری لای وڵاتان دروست كردووه، كه فڕۆكه‌كه مووشه‌كی به‌ركه‌وتووه و نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی
فڕۆكه‌كه بووه‌ته كێشه و بابه‌تێكی تری ململانێ له نێوان واشنتن و تاران هه‌ردوولا بۆچوونه‌كانی یه‌كتر ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جیهانیش نازانن بڕوا به كامه‌یان بكه‌ن. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه وڵاتانی جیهان به دوای سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و فڕۆكه‌كانیانن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌یان گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و تا خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ئاماده نین هیچ گه‌شتێك بۆ ناوچه‌كه بكه‌ن.
واشنتن دووپات له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به مووشه‌ك ده‌كاته‌وه و تارانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه
تا ئێسته دیار نییه كۆتایی ئه‌و ململانێیه تازه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به كوێ ده‌گات و جیهان به كوێ بڕوا ده‌كات له كۆتاییدا، به‌ڵام بۆ ئێسته ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی بۆچوونی خۆی زاڵ بكات و گورزێكی گه‌وره‌ی ئابووری له ئێران بوه‌شێنێت، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ تاران، گرفتێكی زۆر بۆ ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات و وا به ئاسایی و بێ گرفت نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بیری لێ ده‌كرده‌وه.