ژنێكی ویلایه‌تی كارناتاكای
هیندستان، پاش ئه‌وه‌ی پزیشكان به كه‌سوكاره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه كۆچی دوایی كردووه، ئاماده كرا تا بینێژن، كه‌چی له ڕێوڕه‌سمی ماڵئاوایی لێ كردنی هاته‌وه هۆش خۆی و زیندوو بووه‌وه.
مالاتی تشوگولی /55 ساڵ/ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی تا ئاستێكی یه‌كجار به‌رز، ڕاسته‌وخۆ له‌هۆشخۆی چوو و كه‌وته حاڵه‌تی بێ هۆشی قووڵه‌وه "غه‌یبووبه"، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و هه‌رچه‌ند پزیشكان هه‌وڵیان دا و جۆره‌ها چاره‌سه‌ریان له‌سه‌ر تاقیكرده‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی هۆشی بێننه‌وه، بۆیه دواجار بڕیاری مه‌رگی ژنه‌كه‌یان به كه‌سوكاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ژنه‌كه له حاڵه‌تی بێهۆشی بووه و پزیشكان به مردوویان هه‌ژمار كردووه
له‌سه‌ر قسه‌كانی پزیشك كه‌سوكاری ئه‌و ژنه ئاماده‌كارییان بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتن و ماڵئاوایی لێ كردن و پرسه دانان ده‌ست پێ كرد و سه‌ره‌تایش دوای وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه هێنایانه ماڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سوكار و دراوسێكانی بۆ دواجار ماڵئاوای لێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مووانی شۆك كرد، ئه‌و بێهۆشییه‌كه‌ی كۆتایی هات و به‌ئاگا هاته‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ژنه‌كه له حاڵه‌تی بێ هۆشی بووه و گیانی نه‌داوه، به‌ڵام دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه خه‌ڵكی ئاماده‌بوو هه‌موو شۆك بوون و ستایشیان ده‌كرد و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سێكی پیرۆزه و له جیهانی مردووان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌یشیان به موعجیزه ناوبرد و ڕێز و شكۆی زۆریان له ژنه‌كه نا دوای ئه‌وه‌ی هاته‌وه هۆش خۆی.