ژنێكی كۆریای باكور ڕوبه‌ڕووی دادگاییكردن و خستنه زیندابووه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌ی ماڵه‌كه‌ی گڕی گرتووه، له شوێنی ڕزگاركردنی وێنه‌ی كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، منداڵه‌كه‌ی ڕزگاركردووه، به گوێره‌ی یاسای وڵاته‌كه‌یش له كاتی ڕووداوێكی له‌مجۆره یه‌كه‌م شت كه پێویسته خه‌ڵكی كۆریای باكور ڕزگاری بكه‌ن، وێنه‌ی سه‌رۆكی وڵات بێت.
ئه‌و ژنه دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی
كیم جۆنگ ئۆن له ماڵه‌كه‌ی سووتا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ڕزگاركرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه له پارێزگای ئاونسونگی هه‌رێمی باكوری هامجیۆنگی نزیك سنووری چین، گیرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكرد.
به گوێره‌ی یاسا له كۆریای باكور له كاتی ماڵ سووتان یه‌كه‌م شت كه ڕزگاری بكه‌ن وێنه‌ی كیم جۆنگ ئۆنگی سه‌رۆكه
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ژنه‌كه بۆ ڕزگاركردنی ژیانی، گوتی هه‌وڵیداوه، به‌ڵام ئاگره‌كه زۆر به‌تین بووه و نه‌یوێراوه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران توانیان ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن كه ژنه‌كه سه‌ره‌تا منداڵه‌كه‌ی ڕزگاركردووه.
دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌ی ئه‌و ژنه خراوه‌ته گرتووخانه‌وه و ناچاریش ده‌كرێ، قورسترین كار بكات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی بێبه‌ش ده‌بێ و منداڵه‌كه‌یشی لێ دوور ده‌خرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دراوسێكانی ویستوویانه هاوكاری بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترساون كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه تووشی كێشه ببنه‌وه، بۆیه بێهه‌ڵوێستیان هه‌ڵبژاردووه و ته‌نیا وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك سه‌یری ڕووداوه‌كه‌یان كردووه.