ملیاردرێژی ژاپۆنی یوساكو میزاوا كه به به‌خشنده‌یی ناوبانگی له جیهان ده‌ركردووه، به‌م دواییه بڕیاری دا بڕی نۆ ملیۆن دۆلار ببه‌خشێته ئه‌وانه‌ی له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر فۆلۆیان كردووه و بابه‌ته‌كانی ری تویت ده‌كه‌ن.
مه‌رجی ئه‌و ملیاردێره بۆ به‌خشینی ئه‌و نۆ ملیۆن دۆلاره بۆ فۆلۆوه‌رانی ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌و تویتانه‌ی له یه‌كی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر تویتی كردووه، له‌لایه‌ن فۆلۆوه‌رانی ریتویت بكرێ، هه‌زار كه‌سی یه‌كه‌میش كه ریتویتی تویته‌كانی ده‌كه‌ن له‌و به‌خشینه به‌شدار ده‌بن و ئه‌و نۆ ملیۆن دۆلاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر
گوتی، ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌مه‌وێ بزانم كه پاره‌ی بێ ماندووبوون و به ئاسایی ده‌ستكه‌وتن، هه‌ستی شادی و خۆشی لای خه‌ڵك دروست ده‌كات یان، جیا له‌وه‌یش ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌م كاره هاوكارییه‌كی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بكات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به مووچه‌ی ئاسایی ناتوانن بژین.
ده‌یه‌وێ بزانێ خه‌ڵك به وه‌رگرتنی پاره‌ی بێ ماندووبوون شادی و خۆشی ئه‌زموون ده‌كه‌ن یان ئاسایی ده‌بن
تا ئێسته ته‌نیا مه‌رجه‌كانی و بڕیاره‌كه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه و ناشزانری كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌سه‌كان ده‌كرێ و ناویان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ تا ئه‌و نۆ ملیۆن دۆلاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
میزاوا سامانه‌كه‌ی له ڕێی كاركردن له بواری مۆده و جلوبه‌رگ په‌یدا كردووه و به یه‌كێك له مه‌زنترین پیاوه به‌خشنده‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی داده‌نرێت.