كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه كه ده‌ستی كردووه به سڕینه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌كاونته‌كانی ئه‌پڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌یه كه هاككه‌رزان كه‌لێنی ته‌كنیكیان دۆزیبێته‌وه و بێنه ناو داتابه‌یسی ئه‌ندامه‌كانی كه به‌كارهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵن، ده‌یانه‌وێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیانی به‌كارهێنه‌ران بدزن.
كۆمپانیاكه بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده لایه‌نی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی داتابه‌یسی زۆر به‌هێز كردووه، تا به هه‌موو جۆرێك تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ بپارێزێ و ڕێ به هیچ لایه‌ك و حكوومه‌تێك نه‌دات كه زانیارییه كه‌سییه‌كان ببه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه، سیسته‌می ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیامان كه‌لێنی تێدا دروست كرابێت.
خه‌ڵكێك چوونه‌ته ناو داتابه‌یسی ئه‌پڵ و سیسته‌می دی ئێن ئه‌ی فۆتۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
گه‌وره به‌رپرسێكی كۆمپانیای ئه‌پل له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، كه كۆمپانیاكه كه‌لێنێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه له نێو داتاكانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ گه‌ڕاون، به دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌یری گرته سێكسییه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵان ده‌كه‌ن.
كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه كه به وردی لێكۆڵینه‌وه بكات و ڕێ له هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێك بگرێت، به‌ڵام زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه داتاكانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ له مه‌ترسیدان و له ڕێی سیسته‌می فۆتۆ دی ئێن ئه‌ی، ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته ناو سیسته‌مه‌كه به دوای ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڕێن كه مه‌به‌ستیانه و پێشتریش ئه‌و كێشه‌یه‌یان له داتابه‌یسی فه‌یسبووك و تویته‌ر و گووگڵ دروست كردووه.