له كولتووری زۆرێك له گه‌لانی دنیا، خواردنه‌وه‌ی چا یه‌كێكه له خواردنه‌وه هه‌ره باوه‌كان و ڕۆژانه خه‌ڵكێكی بێ‌شومار زیاتر له چایه‌ك ده‌خۆنه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ئاشكرای كرد، كه خواردنه‌وه‌ی چا زۆر به سووده و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵێك زیاتر له ته‌مه‌نی ئاسایی خۆی بژیت.
توێژه‌رانی ئه‌كادیمیای چینی بۆ زانستی سروشتی له
په‌كین ئه‌و توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنه‌وه‌ی سێ جار چا به لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ ساڵێك درێژتر بێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چا ناخۆن.
چای سه‌وزیش باشترین جۆری چایه و زۆرتر ته‌مه‌نتان درێژ ده‌كات
توێژینه‌وه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی 100 هه‌زار و 902 كه‌س كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌وانه‌ی چا ده‌خۆنه‌وه كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن ده‌بن، كه ئه‌م نه‌خۆشییانه‌یش به یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌رگ له جیهان داده‌نرێن.
له‌باره‌ی جۆری چاكانیش، توێژینه‌وه‌كه پشتڕاستی كردووه‌كه، كه باشترین جۆری چا بریتییه له چای سه‌وز و دوای ئه‌ویش چای ڕه‌ش و جۆره‌كانی تر دێن.