ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، له شاری دێرزووری سووریا خه‌ڵكی ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییان دژی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه به ته‌واوی له سووریا بكرێنه ده‌ره‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران له ناوه‌ندی شاری دێرزوو له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و دروشم دژی میلیشیاكانی ئێران كردووه و تا ناوچه‌ی كارگه‌كان له باكوری دێرزوور به پێی ڕۆیشتوون و به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
به توندی ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای ده‌ركردنی میلیشیاكانی ئێران له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن
هاوكات له شاره‌دێی شحێل و ئه‌بو حه‌مام له ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دێرزوور به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵكی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی مانه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له ناوچه‌كه كردووه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵكی دێرزوور دوای ئه‌وه دێ، پاش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دۆخی عێراق به ته‌واوی به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی ڕۆیشتووه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یش دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ئاشتی و ئاوه‌دانیان ده‌وێ و نایانه‌وێ سووریایش هاوشێوه‌ی عێراق ببێته مه‌كۆی میلیشیاكانی ئێران و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی لێ دروست ببێت.