به‌رپرسانی مه‌كسیك ئاشكرایان كرد، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی به كاتی مه‌كسیك قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به ده‌مانچه چووه‌ته ناو قوتابخانه‌كه‌ی و مامۆستایه‌ك و شه‌ش كه‌سی تری بریندار كردووه و دواتریش خۆی كوشتووه.
خۆرجی زیرمینو سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌دێی تۆریون له باكوری مه‌كسیك به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و منداڵه له ژێر كاریگه‌ری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه و دوای چوونی بۆ قوتابخانه‌كه مامۆستاكه‌ی كوشتووه و پێنج قوتابی تر و مامۆستایه‌كی تریشی بریندار كردووه و دواتر گولـله‌ی له‌خۆیشی داوه و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
زیرمینو به كه‌ناڵێكی مه‌كسیكی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕووداوه زۆر كاره‌ساتبار و جێی نیگه‌رانییه، چون ده‌كرێ بیر له ڕووداوێكی له‌مجۆره بكه‌ینه‌وه، كه منداڵێك له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه بتوانێ ده‌مانچه هه‌ڵبگرێ و بچێته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و یه‌كێك بكوژێ و شه‌ش كه‌سی تریش بریندار بكات و كۆتایی به ژیانی خۆیشی بهێنێت.
به‌هۆی كاریگه‌ریی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه‌ته بكوژێكی پێشبینی نه‌كراو
دوای
ڕووداوه‌كه پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی شاره‌دێكه به په‌له گه‌یشتوونه‌ته قوتابخانه‌كه و ئه‌مبۆلانس و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش گه‌یشتوون، دوای وێنه‌كردن و لیكۆلینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی، ته‌رمی كوژراوه‌كان بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.
حاكمی ویلایه‌تی كواهویلای مه‌كسیك كه شاره‌دێی توریونیش سه‌ر به‌م ویلایه‌ته‌یه گوتی: له پێناس و ڕابردووی ئه‌و منداڵه و خانه‌واده‌كه‌یمان كۆڵیوه‌ته‌وه و له ڕووی ده‌روونییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و پێشتر یه‌كێك بووه له قوتابییه ڕه‌وشت به‌رزه‌كان و نمره‌كانیشی زۆرباشبوون و ماڵباته‌كه‌یشی بێ گرفت و كه‌سانی ئاشتیخوازن و خه‌ریكی كار و ژیانی خۆیانن.
میگیل ریكیلمی حاكمی ویلایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یشی گوت، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی فێری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه و به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ته‌قه‌كردن و هێرش و كوشتن، بۆیه دواجار ئه‌مانه‌ی كردووه به كردار و هه‌نگاوی ناوه و جێبه‌جێی كردووه.