سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی پلانه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته ڕوو و ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر سوله‌یمانیمان نه‌كوشتایه، ئه‌وان چوار باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له ناوچه‌كه كردبووه ئامانج و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانه‌ی دیدارێكی بۆ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی، به گوێره‌ی زانیاریییه‌كان قاسم سوله‌یمانی و میلیشیاكانی چوار باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كردبووه ئامانج تا هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر، یه‌كێك له‌وانه‌یش ئه‌گه‌ری زۆره باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێ له به‌غدا.
فۆكس نیوز به‌شێكی كه‌می دیداره‌كه‌ی تره‌مپی بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ دواتر ده‌قی ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاو بكاته‌وه، له‌و به‌شه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تره‌مپ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌ر قاسم سوله‌یمانیمان نه‌كوشتایه، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و سێ باڵوێزخانه‌ی تری وڵاته‌كه‌مان هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر.
سه‌ركرده‌كانی عێراق به ڕووكه‌ش باسی ده‌ركردنی سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێن
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و بۆردمانی بۆ سه‌ر قاسم سوله‌یمانیمان ئه‌نجام دا، به‌رگریكردن بووه له باڵوێزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیدارانه بووه كه قاسم سوله‌یمانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستیان كردبوو.
له‌باره‌ی داوای به‌رپرسانی عێراقیش بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، تره‌مپ گوتی، هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانن، ئه‌و قسانه‌ی سه‌ركرده عێراقییه‌كان به ئاشكرا و له میدیاكان ده‌یلێن، به نهێنی و له كۆبوونه‌وه‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه قسه ده‌كه‌ن.