لانه ئیبراهیم ئه‌كته‌رێكی كۆنی شاری سلێمانییه و ساڵانێكی زۆره به نواندندا خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"ـدا باس له ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، بوون به ئه‌كته‌ر هێنده پیرۆزه، پێناسه ناكرێت.
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریت كه‌ی بوو؟
له منداڵییه‌وه كه‌سێكی هه‌ندێك عه‌جوول و قسه‌خۆش بووم، له قۆناغی سه‌ره‌تایی مامۆستایه‌كی شێوه‌كاریمان له قوتابخانه هه‌بوو به‌ناوی مه‌دحه‌ت كاكه‌یی، هه‌میشه پێی ده‌گوتم تۆ خوا دایناویت بۆ كاری گۆرانی و شانۆ، زووزووش ئه‌و گۆرانییه‌ی پێ ده‌گوتم، بۆیه قسه‌كه‌ی مامۆستا‌م هه‌ڵگرت و هه‌ر ئه‌ویش بوو هه‌ستی منی جووڵاند بۆ كاری هونه‌ری، بۆیه ساڵی 1987 كه زۆر بچو‌وكیش بووم، به‌شداریم له شانۆگه‌رییه‌ك كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، شانۆگه‌رییه‌كه له 14 لادێ نمایش كرا.
تا ئێسته به‌شداریی چه‌ند كاری هونه‌ریت كردووه؟
تا ئێسته به‌شداری دوو كاری شانۆییم كردووه، یه‌كێكیان له ساڵی 1987 و ئه‌ویتریان له ساڵی 1992، له سێ كاری سینه‌ماییش به‌شداریم كردووه، به‌ناوه‌كانی "گه‌وهه‌ری، كوێستانی قه‌ندیل" له درامایشدا به‌شداری چه‌ند درامایه‌كم كردووه، یه‌كه‌م كاری دراماییم درامای "ژوانێك بۆ خۆشه‌ویستی" بوو، پاشان به‌شداریم له دراماكانی "گه‌رده‌لوول- په‌پووله ماندووه‌كان- ڕێحانه- نامه‌كانی ئه‌شره‌ف- سه‌مای ته‌رزه" كرد. كاری منداڵانیشم كردووه.
دوا كاری هونه‌ریشم به‌شداریكردنم بوو له درامای "په‌لكه‌زێڕینه" كه درامایه‌كی كۆمێدییه و هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك باس له بابه‌تێك ده‌كات.
له ئه‌كته‌ره‌كانی كورد به كێ سه‌رسامیت؟
ماهیر حه‌سه‌ن به جووڵه هونه‌رییه‌كانی سه‌رسامم ده‌كات، جیا له‌ویش به زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی تر سه‌رسامم، چونكه هه‌موویان ماندوون به‌تایبه‌ت ژنه ئه‌كته‌ره‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له خۆیان ده‌بوورن كه جگه له كاری هونه‌رییان، زۆرینه‌یان فه‌رمانبه‌رن، چونكه هونه‌ر نه‌یتوانیوه بژێوی ژیانیان دابین بكات.
بوون به ئه‌كته‌ر لای تۆ چ مانایه‌كی هه‌یه؟
بوون به ئه‌كته‌ر لای من كارێكی ئه‌سته‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ژن، بۆیه بوون به ئه‌كته‌ر هێنده پیرۆزه، هه‌رگیز وا به‌ئاسانی پێناسه ناكرێت.
بۆچی درامای كوردی ناتوانێ شان له شانی دراما بیانییه‌كان بدات؟
تا دراما دۆبلاجكراوه‌كان په‌خش بكرێن، درامای كوردی هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، چونكه دراما كوردییه‌كان به‌هۆی دراما دۆبلاجكراوه‌كانه‌وه ئه‌نفال كراون، له هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هۆكاره كه ناتوانێ ببێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی درامای كوردی.
پێت وانییه له داهاتوودا درامای كوردی بتوانێ شان له شانی دراما بیانییه‌كان بدات؟
جاران له وڵاتی ئێمه له فیلم و دراماكاندا پیاو خۆی ده‌كرد به ژن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ژن ببینێت، چونكه تێگه‌یشتنی تاكی كورد بۆ هونه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بووه و پێیان عه‌یب بوو كچ و ژنه‌كانیان له كارێكی هونه‌ریدا به‌شداریی بكه‌ن، یان ئه‌گه‌ر ژنان به‌شداریشیان پێ بكرایه، كه‌متر بوون، ئه‌وانیش هه‌موو ئازادییه‌كیان لێ سه‌نرابووه‌وه، پێم وایه ئێسته‌یش بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌و شێوه‌یه نییه كه بتوانین دراما كوردی به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت سه‌رپشكتان بكات له‌پێناو پێشخستنی هونه‌ری كوردیدا، تۆ چ پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌یت؟
هونه‌رمه‌ند خۆی سه‌رپشكه و كه‌س ڕێگر نییه له پێشخستنی، كه‌س نییه لێی بكۆڵێته‌وه، هه‌ر كه‌سه و به ئاره‌زووی خۆی كار ده‌كات و خۆی به ده‌رهێنه‌ر یا چیڕۆكنووس ده‌زانێت، بۆیه وا باشتره لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری دراما بكات و به فیلته‌ردا تێپه‌ڕێت، نه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ر تیڤییه‌ك ویستی په‌خشی بكات.
تا ئێستە بە هیچ ئاوات و ئامانجێکم نەگەیشتووم
گه‌یشتووی به‌و خه‌ونه‌ی بیرت لێ ده‌كرده‌وه؟
ئه‌م پرسیاره زۆر وه‌ڵام له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر باس له خه‌ونه‌كانم بكه‌م له ڕێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه، نه‌خێر نه‌گه‌یشتوومه‌ته هیچ ئاوات و ئامانجێكم، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنمان و ئه‌و بینه‌ره‌ی هه‌مانه بۆ ئێمه هه‌موو شتێكه، هه‌روه‌ها به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌مانه‌وه دیسان زۆر شتی ترمان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه و ئازاد نین تا بتوانین به ئاره‌زووی خۆمان بڕۆین و بخۆین و قسه بكه‌ین و پێبكه‌نین، چونكه هێنده‌مان چاو له‌سه‌ره، ده‌بێت هه‌موو شتێك به وریاییه‌وه وه‌ربگرین.
چی بكرێت باشه؟
په‌یامم ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌ت ئاوڕێكی باش له كاری هونه‌ری بداته‌وه، چونكه هونه‌ر ده‌رخسته‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگه، ئه‌و وڵاته‌ی هونه‌ر تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، دڵنیابه وڵاتێكی پێشكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر هیندستان به نموونه بهێنینه‌وه، ده‌بینین به هونه‌ر به‌ڕێوه ده‌چن، بۆیه ئاوڕدانه‌وه له هونه‌ری كوردی، ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و نیشتمانه‌ی تێیدا ده‌ژین.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال