له‌تیفه توونسی كه ناوێكی دیاری گۆرانیی عه‌ره‌بییه و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، له رێی ئینستهراگهمهوه رێكلامی بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی كه بۆ ساڵی 2020ـه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ناوی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له‌تیفه "اقوی واحده- به‌هێزترین كه‌س"ـه. بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتی بلاوبوونه‌وه‌ی بكات، نووسیویه‌تی به‌مزووانه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له‌تیفه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
من و ئاوازدانه‌ری گه‌وره و ناودار وه‌لید سه‌عد، خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌لبوومی "اقوى واحده"
ئه‌و خاتوونه له ئینسته‌گرامدا ڤیدیۆیه‌كی له‌باره‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا له‌گه‌ڵ گوێگرتن له گۆرانییه‌كانی، سه‌ما ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا گۆرانییه‌كان ده‌ڵێته‌وه.
هاوكات ئه‌و هونه‌رمه‌نده نووسیویه‌تی، "من و ئاوازدانه‌ری گه‌وره و ناودار وه‌لید سه‌عد، خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌لبوومی "اقوى واحده" كه كۆمپانیای "قنوات" بڵاوی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له تویته‌ر له‌باره‌ی ئهلبوومهكهوه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ناوی ته‌واوی له‌تیفه بنت عه‌لیه ئهلعهرهفاوییه و له مانگی شوباتی ساڵی 1968 له شاری مهنووبهی توونس له دایك بووه. له ساڵی 1978دا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی "یانه‌ی به‌هره‌وه‌ران"دا كردووه. دوای ئه‌وه‌ی قوتابی بووه، ئه‌ستێره‌ی موزیكی عه‌ره‌بی "محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب"ی بینیوه و له به‌رده‌میدا گۆرانیی گوتووه. له گۆرانیدا بایه‌خێكی زۆر به میلۆدی و شیعر داوه، بۆیه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره گه‌وره‌كان كاری كردووه وه‌ك به‌لیغ حه‌مدی، سه‌ید مه‌كاوی، محه‌مه‌د ئه‌لمه‌وجی، زیاد ئهلڕهحبانی و عه‌ماڕ ئه‌لشه‌ریعی و زۆری تر.