نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك بارزانی كۆ ببێته‌وه.
بڕیارە دواتر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆ ببێتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای هه‌رێم پێشوازی لێ كرا.
كه‌مێك پێش ئێسته له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵوگۆڕییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان كردبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆكان سست بوون.