جووتیارانی هەولێر گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا

:: AM:11:16:11/01/2020 ‌
لە بەردەم فڕۆكەخانەی هەولێر گردبوونەوەی جووتیارانی هەولێر ئەنجام درا و داوای پارەی گەنمی سێ‌ ساڵی ڕابردوویان دەكرد لە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی كانوونی دووەم، ژمارەیەك لە جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر لە بەردەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و داوای پارەی گەنمیان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرد.

ئەو جووتیارانە لە بەیاننامەیەكیاندا ئاشكرایان كرد، دادگای عێراقیش بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی حكوومەتی عێراقی داوەتەوە كە پارەی سێ‌ ساڵی گەنم بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج نەكراوە و پێویستە پێیان بدرێت.

ڕوونیان كردەوە، ئەو پارەیەی نەدراوە بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016یە، هیوادارین حكوومەتی عێراق پابەندی بڕیاری دادگا و ئەو بەڵێنە بێت بە جووتیارانی داوە.

دادگای عێراقیش بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی حكوومەتی عێراقی داوەتەوە 
باسیان لەوەش كرد، بەشێكی جووتیاران پارەكەیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ماون ئێستە بڕیاری بڕینی لە %30ـی پارەكەیان بۆ دەرچووە، لە كاتێكدایە بەیەكەوە گەنمەكەیان ڕادەستی حكوومەت كردووە.

كێشەی گەنمی جووتیاران هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بڕی 50 ملیار دینار وەك پارەی گەنم هاتووە، بەڵام تا ئێستە پارەی بەشێك لە جووتیاران نەدراوە.



وشە - رامیار جەواد