سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق كه له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای عێراقی له كوردستانن، كۆ بوونه‌وه.
لەبارەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسیی عێراق گفتوگۆ دەکەن
كه‌مێك پێش ئێسته كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌ستی پێ كرد و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه‌یه.
پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، عادل عه‌بدولمه‌هدی به جیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراقی گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان كردبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆكان سست بوون.