به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ند نین به پشكدارى دارایى خۆیان له بودجه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه مافى ده‌نگدانى له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 10 وڵات وه‌رگرته‌وه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى كانوونى دووه‌م له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافى ده‌نگدانى له ئه‌نجوومه‌نى گشتى له 10 وڵات وه‌رگرتووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌ركى دارایى خۆیان له بودجه‌ى رێكخراوه‌كه به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و وڵاتانه پشكى خۆیان له بودجه‌ى رێكخراوه‌كه دابین نه‌كردووه
وڵاته‌كانیش هه‌ریه‌كه له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و جزر قه‌مه‌ر و گامبیا و لبنان و لیستوتۆ و سۆماڵ و ڤه‌نزوێلا و یه‌مه‌ن و تونگا و ساوتۆمى پرینسپ و لیسوتۆ لەخۆ دەگرێت.
ستیڤان دوجاریك گوته‌بێژى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوویه‌تى، ئه‌م وڵاتانه پشكدارى خۆیان دواخستووه، بۆیه به‌گوێره‌ى بڕگه‌ى 19ى په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پێشتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونى كردبووه‌وه هه‌ریه‌كه له جزر قه‌مه‌ر و ساوتۆمى پرینسیپ و سۆماڵ مافى ده‌نگدانیان هه‌یه تا مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو.
بڕگه‌ى 19 له په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ هه‌ر وڵاتێكى ئه‌ندام بۆ دوو ساڵ ئه‌ركه داراییه‌كانى دوابخات، مافى ده‌نگدانى له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و وڵاتانه نه‌بێت كه دواخستنى ئه‌ركه داراییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى ویستى خۆیان بێت.
بودجه‌ى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێ ملیار دۆلاره و شه‌ش ملیاریش خه‌رجى پرۆسه‌كانى ئاشتییه.