كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات.
زریان ته‌ها نێردراوی "وشه" له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین، كه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هاتووه.
پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، عادل عه‌بدولمه‌هدی به جیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراقی گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.