فلۆرانس پارلى وه‌زیرى به‌رگرى فڕه‌نسا ده‌ڵێ، دواى ئه‌وه‌ى ئێران ددانى به خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه نا، پێویسته ئه‌مه بكه‌ین به هه‌لێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستاندنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى كانوونى دووه‌م، لێدوانه‌كه‌ى فلۆرانس پارلى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ "هه‌لێكى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان بكه‌ینه‌وه".
فره‌نسا داوا ده‌كات ده‌ست به دانوستاندنى ئه‌تۆمى بكرێته‌وه
پارلى له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌و زنجیره رووداوه‌ى كه له كۆتایى 2019 وه به دواى یه‌كه‌وه دێن، ده‌بێت په‌ندی ئه‌وه وه‌ربگرین كه سنوورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێین".
وه‌زیرى به‌رگرى فڕه‌نسا پێی وایه ددانپێدانانه‌كه‌ى ئێران له خستنه خواره‌وه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه هه‌لێكه بۆ هه‌موو لایه‌ك تا ده‌ست به دانوستاندنه‌كانى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه چه‌ندان رووداوى گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روویان داوه و ئاستى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رز بووه‌ته‌وه، كه‌چى فڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى دووپات له‌سه‌ر پاراستنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ده‌كاته‌وه.