مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی هێشتا بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام من سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌كه‌م.
هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه یه‌كێتی سه‌رۆك یان سكرتێری ده‌بێ
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گه‌یاند، هێشتا بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌دراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌و وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ده‌یكاته‌وه و دواتر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌كرێ. چاوڕه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه یه‌كێتی سه‌رۆك یان سكرتێری ده‌بێ و هه‌موو ئه‌و پرسانه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌نجام دا و ئه‌نجوومه‌نێكی گشتی بۆ 121 كه‌س هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه كێ سه‌رۆك یان سكرتێری یه‌كێتی ده‌بێت و داهاتووی ئه‌و حزبه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.