ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناڕازییه‌كانی ناو كۆنگره بكات و ده‌ڵێت، له هیچ حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی زیاد ناكرێت و كۆتایی هاتووه.
له هیچ حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی زیاد ناكرێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی سیاسی له‌دوای كۆتایی كۆنگره، ئه‌مڕۆ كۆ بووه‌ته‌وه و ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له كۆنگره ناڕازی بوون و به‌گوته‌ی خۆیان ده‌نگی پێویستیان هێناوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سیاسی دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ئه‌ندامه ناڕازییانه بكرێت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له كێشه و گرفته‌كانیان بكۆڵرێته‌وه، دواتر لیژنه‌كه ڕاپۆرت له‌وباره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بكات.
كێشه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه جیاوازن، لیژنه‌كه راپۆرته‌كه ده‌داته‌وه ئه‌نجوومه‌ن و له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی، له هیچ حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی یه‌كێتی زیاد ناكرێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆتاییه و كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر داوه و ده‌ڵێ، كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه ناڕازییانه به‌شێوه‌ی تر قه‌ره‌بوویان بۆ ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سیاسی دیاری ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی