دواى 50 ساڵ له حوكمڕانى وڵات، شه‌وى رابردوو سوڵتان قابووس بن سه‌عید/ سوڵتانى عومان كۆچى دوایى كرد و دواى چه‌ند سه‌عاتێك هه‌یسم بن تاریق له شوێنى ئه‌و كرایه سوڵتان. به‌ڵام پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا سوڵتاننشینى عومان وه‌ك خۆى به سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه؟
شه‌وى رابردوو سوڵتان قابووس بن سه‌عید سوڵتانى عومان دواى 50 ساڵ له حوكمڕانى وڵاته‌كه‌ى كۆچى دوایى كرد، وه‌ك سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له عومان ئاشكرایان كردووه، سوڵتان قابووس ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك بووه نه‌خۆش بووه، چه‌ند مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر چاره‌سه‌رى له به‌لجیكا وه‌رگرتووه.
بێ دیموكراسى سوڵتان قابووس ره‌زامه‌ندى خه‌ڵكى به‌ده‌ست هێنا بوو
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت دواى چه‌ند سه‌عاتێك به‌گوێره‌ى وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سوڵتان قابووسه‌وه نووسراوه، هه‌یسه‌م بن تاریق بن ته‌یموور كرا به سوڵتانى نوێى وڵات.
سوڵتان قابووس له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 1940 له سه‌لاله له دایك بووه، كوڕه تاقانه‌كه‌ى سه‌عید بن ته‌یموور بووه، باوكى قابووس هه‌شته‌م سوڵتانى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌لبوسه‌عید بووه. قابووس له ساڵى 1970 ده‌سه‌ڵاتى عومانى به‌ده‌سته‌وه گرت، ئه‌و وڵاته كه له نێو وڵاتانى كه‌نداو به‌وه ناسراوه زیاتر پابه‌نده به نه‌ریته‌كانه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى قابووس بوو به سوڵتان یه‌كێك له وڵاته دابڕاوه‌كانى ناوچه‌كه و دنیا بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێگه‌یه‌كى ستراتیجى هه‌یه، چونكه ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژهه‌ڵاتى نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، ستراتیجی ئه‌و شوێنه‌یش له سه‌ته‌ى نۆزده‌مه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كاته‌ى پورتوگال و به‌ریتانیا له‌سه‌ر سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان له كه‌نداو و زه‌ریاى هێمن كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى
BBC بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوڵتاننشینی عومان له سه‌رده‌مى سه‌عیدى باوكى قابووس به ده‌ست هه‌ژارى ناڵاندوویه‌تى، سه‌عید له ساڵى 1932 ده‌سه‌ڵاتى عومانى به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له‌سه‌رده‌مى ئه‌و عومان تووشى ململانێى ناوخۆ و دووبه‌ره‌كى بووه، به‌ڵام قابووس له ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كان ده‌ست ده‌كات به ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ركابه‌ره‌كان و دواجار له ساڵى 1970 ده‌بێت ده‌بێت به سوڵتان و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه.
یه‌كه‌م كارى سوڵتان قابووس دواى رێكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئه‌وه ده‌بێت ده‌ست ده‌كات به چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و بایه‌خدان به دروستكردنى ژێرخانى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى. دواتریش ماوه‌یه‌ك هه‌ر خۆى وه‌زیرى به‌رگرى و دارایى ده‌بێت. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و هیچ دیموكراسییه‌ك بوونى نه‌بووه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانى له گه‌شه‌پێدانى ئابوورى پاڵپشتى خه‌ڵكى عومانى به‌ده‌ست هێناوه.
دواى ئه‌وه‌ى جۆرێك له سه‌قامگیرى له وڵاته‌كه‌ى دێته ئاراوه، ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌یش به قۆناغ ده‌بێت، سه‌ره‌تا له ساڵى 1981 ئه‌نجوومه‌نى راوێژ داده‌مه‌زرێنێت، دواتر له ساڵى 1990 ده‌یكات به ئه‌نجوومه‌نى شوورا، دواتریش له ساڵى 1997 ده‌بێته ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت.
سوڵتانى نوێ رووبه‌ڕووى كێشه‌ى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێته‌وه
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یش كه له ده‌سه‌ڵات كردوویه‌تى، كه‌چى هه‌موو بڕیاره‌كان به‌ده‌ست خۆى بووه. له ئه‌نجامى هه‌موو سیاسه‌ته‌كه‌یشى عومانى له وڵاتێكى دابڕاو و هه‌ژار و هۆزگه‌رایى كرد به وڵاتێكى نه‌وتى ده‌وڵه‌مه‌ند، زۆرجاریش ئاماده‌یى له سیاسه‌تى ناوچه‌كه هه‌بووه.
خاڵى به‌هێزى سیاسه‌تى قابووس ئه‌وه بووه له ماوه‌ى درێژى حوكمڕانى خۆى باوه‌ڕى به بێلایه‌نى هه‌بووه و له ئه‌نجامى ئه‌مه‌یش له زۆربه‌ى رووداوه‌كانى ناوچه‌كه تێوه نه‌گلاوه، به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆیى خۆى پاراستووه، له‌وانه تاكه وڵاتێكى عه‌ره‌بى بووه كه زۆر به ئاشكرا و راشكاوى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه، له یه‌ك كاتدا عومان دۆستى ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه، له ته‌نگژه‌ى كه‌نداوى ساڵى 2017 كاتێك ئیمارات و سعوودیه و به‌حرێن و میسر ئابڵۆقه‌یان خسته‌سه‌ر قه‌ته‌ر، سوڵتاننشینى عومان بێلایه‌ن مایه‌وه.
به‌ڵام ئایا دواى قابووسیش عومان هه‌روه‌ها به سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه؟ وه‌ك چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن هێشتا زووه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت. خاڵى ئه‌رێنى ئه‌وه‌یه سوڵتان هه‌یسه‌م بن تاریق ماوه‌یه‌كى زۆر وه‌زیرى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رى تایبه‌تى سوڵتان بووه، جگه له‌مه‌یش سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ى عومان 2040 بووه، واته ده‌توانێ له‌سه‌ر سیاسه‌تى قابووس بن سه‌عیدى ئامۆزاى بڕوات. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چه‌ندان گۆڕانكارى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عومان روو ده‌دات، له‌وانه‌یه كێشه بۆ ئه‌م وڵاته دروست بكه‌ن. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه عومان له جه‌نگى یه‌مه‌ن تێوه‌گلاوه و هاوكارى هه‌ندێك له هۆزه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووره‌كانى خۆى دوور بخاته‌وه، ئه‌مه‌یان له دوایین ساڵى ته‌مه‌نى قابووس بوو.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیش رێژه‌ى بێكاری له‌م وڵاته زیادى كردووه، خه‌ڵك له بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان رازى نین، به‌تایبه‌تى ده‌زانرێت له به‌هارى عه‌ره‌بیش ناڕه‌زایی له عومان به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به هێز دامركایه‌وه.