دواى تێپه‌ڕبوونى سێ رۆژ ئێران ددانى به‌وه نا، به هه‌ڵه فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه‌ى خستووه‌ته خواره‌وه، كه‌چى چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌م ددانپێدانانه‌ى ئێران زیاتر ئه‌و وڵاته ده‌خاته هه‌ڵه‌وه و تووشى بارودۆخێكى ئاڵۆز ده‌بێت، ته‌نانه‌ت وێڕاى ددانپێدانانه‌كه‌یش لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو كاتێك ئێران له یه‌ك كاتدا به مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى كه‌وته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا 176 سه‌رنشین بوونه قوربانى. سه‌ره‌تا گومانێكى بچووك له ئێران ده‌كرا، به‌ڵام گومانه‌كانى هێنده زه‌ق نه‌بوون و ئێرانیش تواناى بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك خۆى له گومانه‌كان دوور بخاته‌وه، یه‌كه‌م هۆكار كه توانى ئه‌م ماوه كه‌مه داڵده‌ى ئێران بدات ئه‌وه‌بوو، فڕۆكه‌كه جۆرى بۆینگ بوو، له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا چه‌ندان فڕۆكه‌ى له‌م جۆره كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و قوربانییه‌كانیش زۆر بوون.
سوپاى پاسداران: شه‌وى یه‌كه‌م به‌رپرسانمان له رووداوه‌كه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه
ته‌نانه‌ت باڵوێزخانه‌ى ئۆكرانیایش له تاران هه‌مان شتى بڵاو كرده‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌ك راى گه‌یاند، كه‌وتنى فڕۆكه‌كه به‌هۆى ته‌كنیكه‌وه بووه نه‌ك مووشه‌ك، ئه‌مه دووه‌م هۆكار بوو كه ئێران له خۆشاردنه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وام بێت و راستییه‌كه بشارێته‌وه. دواتر به په‌له باڵوێزخانه‌ى ئۆكرانیا راگه‌یانراوه‌كه‌ى سڕییه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تاى گومانه‌كان بوو.
گومانى دووه‌م ئه‌وه‌بوو كاتێك جاستن تۆردۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا رۆژێك دواى رووداوه‌كه راى گه‌یاند به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه رووداوه‌كه به‌هۆى مووشه‌كى ئێرانه‌وه بووه، جه‌ستن داواى كرد لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه بكرێت، هۆكارى به ده‌نگهاتنى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دایش ئه‌وه‌بوو زیاتر له 60 سه‌رنشینى فڕۆكه‌كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دى بوون.
دواى تۆرۆدۆ، بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆكى وه‌زیرانى به‌ریتانیا به هه‌مانشێوه گومانى كرد، ئه‌مانه‌یش وایان كرد گوشارێكى زیاتر بكه‌وێته سه‌ر ئێران. دواجار چه‌ند وێنه‌یه‌كى تر بڵاو بوونه‌وه كه ده‌رى ده‌خه‌ن فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، بۆیه چاره‌یه‌ك له به‌رده‌م ئێران نه‌ما ته‌نیا ددانپێدانان نه‌بێت.
بۆچى ئێران دره‌نگ ددانى به خستنى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه نا؟ ئه‌م پرسیاره ناونیشانى راپۆرتێكى كه‌ناڵى
"حوڕه"ى ئه‌مه‌ریكییه. ماڵپه‌ڕى حوڕه ئاماژه بۆ راپۆرتێك ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئاژانسى ئاسۆشیتد پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه، په‌یمان پارسیان كه هاووڵاتییه‌كى كه‌نه‌دى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه ده‌ڵێ، "ئێران به فه‌رمى ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه چونكه دركى به‌وه كردبوو دواجار لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گات به هه‌مان ئه‌نجام، بۆیه ئێران ویستى زوو رووى خۆى پاك پێشان بدات و ددانى به تاوانه‌كه‌ى نا.
حوڕه نووسیویه‌تى ماوه‌ى سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وام به‌رپرسانى ئێران نكۆڵیان له كه‌وتنى فڕۆكه‌كه ده‌كرد، كه‌چى له ناكاودا ددانیان به‌وه نا كه به‌هۆى "هه‌ڵه‌یه‌كى مرۆییه‌وه" بووه.
به ئاشكراكردنى راستییه‌كه ئێران تووشى بارودۆخێكى سه‌خت ده‌بێت
ددانپێدانانێكى ناته‌واو
هه‌رچه‌نده ئێران ددانى به‌و رووداوه‌كه نا، كه‌چى رووداوه‌كانى دواتر هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌لماندیان ته‌نیا ددانپێدانانه‌كه ئێران له رووداوه‌كه رزگار ناكات، چونكه رووبه‌ڕووى هه‌ندێك حاڵه‌تى هه‌ستیار و شه‌رمه‌زارى بووه‌وه، له‌وانه وه‌ك ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بییه نووسیویه‌تى "سوپاى پاسداران ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئێران به درۆ ده‌خاته‌وه".
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌میر عه‌لى حاجى زاده فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى له سوپاى پاسداران، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كردووه، شه‌وى یه‌كه‌مى رووداوه‌كه به‌رپرسانى تر‌ى ده‌وڵه‌تیان له‌وه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان به هه‌ڵه فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى پاسداران پاساوى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌وه ته‌واوى ئێران له حاڵه‌تى ئاماده‌باشى بوون، چونكه وایانزانیوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، كه‌چى ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان بینیوه به مووشه‌كى تێگه‌یشتوون و لێیان داوه.
كه‌چى دوێنێ هه‌ینى عه‌لى عابد زاده سه‌رۆكى رێكخراوى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئێران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى چه‌ندان جار دووپاتى كرده‌وه ئه‌وان له یه‌ك شت دڵنیان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فڕۆكه‌كه مووشه‌كى به‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌لایه‌كى تر هه‌ندێك له میدیاكانى ئێران ده‌یانه‌وێ چاكه‌ى ددانپێدانانه‌كه بۆ عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى بگێڕنه‌وه و ئه‌وان ده‌ڵێن خامنه‌یى فه‌رمانى كردووه، راستییه‌كه ئاشكرا بكرێت.
حوڕه ده‌ڵێ له سایه‌ى بوونى ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌وه، ئێران گه‌مارۆ دراو و ناچار بوو ددانی پێدا بنێ، چونكه ده‌یزانى له‌میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان و تۆمارى سندووقه ره‌شه‌كه و وێنه ئاسمانییه‌كانه‌وه، راستییه‌كه ئاشكرا ده‌بێت. وێڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌وه ناچێ ددانپێدانانه‌كه‌ى ئێران كۆتایى به بابه‌ته‌كه بهێنێ، چونكه هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕه‌نسا و ئۆكرانیا و كه‌نه‌دا داوایان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له رووداوى فڕۆكه‌كه بكرێت كه 176 كه‌سى كرده قوربانى.