هونه‌رمه‌ندی سلێمانی په‌یوه‌ند جاف له سلێمانییه و به‌نیازه دوو كاری جیاواز به‌رهه‌م بهێنێت و كۆمه‌ڵێك نھێنی ژیانی بۆ "وشه" ده‌خاته‌ڕوو.
په‌یوه‌ند جاف له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ "وشه" وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌داته‌وه كه زۆربه‌مان ئاگاداری ئه‌و لایه‌نه شاراوانه‌ی ژیانی نه‌بووین. جاف بۆ "وشه" ده‌ڵێت، دوو به‌رھه‌می نوێم به ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت كاری ده‌نگ و كلیپی بۆ بكه‌م، گۆرانییه‌كیان ھه‌ورامییه و گۆرانییه‌كی چه‌پڵه‌یه. گۆرانییه‌كه‌ی تریش مه‌قامێك و گۆرانییه‌كی ئاشقانه‌یه و سه‌رده‌مییانه له ڕووی موزیك و دابه‌شكردنه‌وه.
یاپراخ یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه په‌یوه‌ند حه‌ز به خواردنی ناكات
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، داوی لێ كراوه ببێت به پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆن، به‌ڵام تا ئێسته بیری لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه پێی وایه ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك بكات له خزمه‌تی هونه‌ر بێت.
"دڵم ته‌نگه"ی هونه‌رمه‌ند كه دووباره نوێی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی و ھۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه خه‌ڵك زۆر داوای لێ كردووه كه به شێوازێكی مۆدێرن ئه‌و به‌رھه‌مه نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت، كاتێك بێتاقه‌ت و دڵته‌نگ ده‌بم گوێ له موزیكێك یان گۆرانییه‌كی ئارام ده‌گرم، ھه‌روه‌ھا په‌یوه‌ند گوێگرێكی باشی گۆرانیی ھه‌موو ھونه‌رمه‌ندێكی كورد و بیانیشه، ئه‌و ده‌ڵێت "گوێ له‌و گۆرانییانه ده‌گرم كه مانابه‌خش بێت و دابه‌شكردنی جوانی بۆ كرابێت، گوێ له گۆرانیبێژه كۆنه‌كان ده‌گرم وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك و مه‌زھه‌ری خالقی و چه‌ندان ھونه‌رمه‌ندی تر.
ڕای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌مان له‌سه‌ر فره‌ژنی وه‌رگرت و گوتی، "فره‌ژنی سه‌رئێشه‌یه، چۆن مرۆڤ ده‌توانێ كۆنترۆڵی ئه‌و ھه‌موو داواكاری و پێداویستییه بكات، شتێكی ئاسان نییه بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خێزانێكی ته‌ندروست دروست بكات".
خواردنه ده‌ریاییه‌كان خواردنه ناوازه‌كانی په‌یوه‌ند جافه وه‌ك ماسی و ڕۆبیان و كهلهمار كه بۆی بگونجێت حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام له ژه‌مه‌كاندا ئه‌و جۆره خواردنانه بخوات، ھه‌روه‌ھا یاپراخ یاخۆ دۆڵمه یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه په‌یوه‌ند حه‌ز به خواردنی ناكات و زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌یخوات.
پهیوهندجاف خاوه‌نی چوار ئه‌لبوومه و چه‌ند گۆرانییه‌كی تاك تاكیشی ھه‌یه، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رھه‌می ناوازه‌یه وه‌ك (دڵم ته‌نگه و سكاڵا و پرسیار و بێده‌نگی و سلێمانی) و چه‌ندان به‌رھه‌می تر.
سلێمانی - ئاریان محه‌مه‌د