سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سوڵتان قابووس بن سه‌عیده‌وه، سه‌ره‌خۆشی له سوڵتانی نوێ، هه‌یسه‌م بن تارق ئال سه‌عید و گه‌لی عومان كرد.
سوڵتان قابووس سوڵتانی عومان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچیی دوای كرد
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، سوڵتان قابووس سوڵتانی عومان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچیی دوای كرد.
له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی سوڵتان قابووس بن سه‌عید بن ته‌یمورمان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی عومانی دۆست ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" له خوای گه‌وره تكاكارم كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و له‌م كۆسته سه‌خته‌دا سه‌بووری و ئارامیتان پێ ببه‌خشێ و گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان هه‌رده‌م له ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتندا بن".