پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:07:41:11/01/2020 ‌

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆكی ئەساقیفەی كلدانی و بنەماڵەی قەشە (دنحا تۆما یووسف )، قەشەی كۆیە و هەرمۆتە كرد كە ئەمڕۆ شەموو بە رووداوێكی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەولێر و كۆیە گیانی لەدەست دا .
قەشە دنحا تۆما یووسف بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
وەك لە بەشێكی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆچكردوو و كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات.

لە دەقی پرسەنامەكەدا هاتووە:

رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرەشییەی ئەربیلی كلدانی.
 
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  قەشە دنحا تۆما یووسف، قەشەی (كۆیە و هەرمۆتە)ی كەنیسەی كلدانی كاسۆلیكیم بیست، كە بە رووداوێكی دڵتەزێن مالئاوایی كرد، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و  بنەماڵەی كۆچكردوو و كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاری  ببەخشێت. 

مەسروور بارزانی 
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل