به‌هۆی كێشه‌ی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگره‌وه كه نزیكی 50 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، 12 په‌ناخواز كه‌وتنه ئاوه‌وه و له كه‌ناراوی یۆنان‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و پێشبی ده‌كرێ ژماره‌كه به‌رزتر ببێته‌وه.
توانیویانە 21 کەس ڕزگار بکەن
ئه‌مڕۆ شه‌موو (11ی كانوونی دووه‌م) پۆلیسی یۆنان بڵاوی كرده‌وه، له كه‌شتییه‌كدا كه نزیكی 50 كه‌سی تێدا بووه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه نغرۆ بووه، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 21 كه‌س ڕزگار بكه‌ن، وێڕای ئه‌وه تا ئێسته ئه‌وه‌نده‌ی زانرابێت، 12 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه هه‌موویان په‌ناخواز بوون و مه‌به‌ستیان بووه به‌ره‌و كه‌ناراوی ئیتاڵیا ببپه‌ڕنه‌وه.
ڕووداوه‌كه له نزیك دوورگه‌ی باكسیی یۆنانی بووه، له‌ڕێی هێلیكۆپته‌ر و كه‌شتیی فریاكه‌وتنه‌وه توانیویانه به‌شێكیان ڕزگار بكه‌ن و تا ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی وڵاته‌كه به‌شوێن ئه‌وانی تردا گه‌ڕاون.
له ڕاپۆرتی پۆلیسدا هاتووه، تا ئێسته ڕه‌گه‌زنامه‌ی قوربانییه‌كانیان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان گه‌یشتن بێت به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا.